زیندانییەک لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لەسێدارە درا

11:04 - 23 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "فەرزاد شوکری" خەڵکی گوندی "کەل داوود" سەر بە شاری سەرپێڵ ‌زەهاو، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە قیساس مەحکووم کرابوو.

میدیاکانی حکوومەت هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە زیندانی کرماشان بڵاو نەکردووەتەوە.