زیندانییەک لە زیندانی بۆکان مانی گرت

19:22 - 15 جۆزەردان 2721

لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی "ئازاد سەعیدی"، تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ڕاگرتنی ناردنی ناوبراو بۆ مەرەخەسی لەسەر بڕیاری دادستان، لە زیندانی ئەو شارە دەستی داوەتە مانگرتن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی بۆکان، ئەو زیندانییە پاش مانگرتنی ڕەوانەی بەندی دابڕگەی زیندان کراوە.

ئەو زیندانییە، ٧ ساڵ لەمەو پێش بە تۆمەتی "تاوانی ماددە سڕکەرەکان"، بە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

ئازاد سەعیدی، پاش ٥ ساڵ مانەوە لە زیندانی ورمێ، ٢ ساڵ لەمەوبەر بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوو.