زیندانییەک بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە

11:52 - 31 جۆزەردان 2720

زیندانییەک بە ناوی "ئیبراهیم تاقە" کوڕی "محەممەد" و خەڵکی شاری نەغەدە، کە بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندایە، بۆ ڕزگاربوونی لە حوکمی ئێعدام پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.

بنەماڵەی کوژراوەکە لەمەڕ لێخۆشبوون لەو هاووڵاتییە کوردە و نەجاتدانی لە پەتی سێدارە، داوای بڕی ٨٠٠ ملیۆن تمەن پارەی نەخت دەکەن.

"ئیبراهیم تاقە" ٨ ساڵ پێش لە کاتی شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە، بوو بەهۆی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە "قیساس" (ئێعدام) مەحکووم کرا و هەنووکە لە زیندانی ورمێ دایە.