زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندانی ورمێ کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا
ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی کە لەهەمبەر ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانیان لە خواردن گرتبوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی لەسەر بەڵێنیی بەرپرسانی زیندان و ڕانەگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی، کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێناوە.
سیروان حوسێنیئەسڵ، سامان حوسێنیئەسڵ، مەحیەدین تازەوارد، داود جەباری، سیروان ئەمینی، ئەمین دڵنشین، یاسر شەرەفەدین، خالید فەریدوونی، ئەرسەلان خودکام، حوسێن عوسمانی، مەحیەدین مەلائیبراهیمی، دارا ڕەشیدی، کەیوان ڕەشوزادە، کامران قاسمی، کامیل سەیدان مەسکەن، ئەنوەر چالشی، محەممەد سەعیدی، تۆفێق عەبدوڵڵاهی، محەممەد حوسێنپوور، خوسرەو زەڕستان، سەید ئارام ئەمینئیسلام، فەرشاد فەتاحی، حامید عەلیمحەممەد مشکۆ، موختار ئیبراهیمی، ڕەحمەت دەریابەندە، سیاوەش جەوان، موحسین مەحاڵی، تاهیر حوسێنزادە، بێهزاد تەڵایی، هێمن چاوشین، بێهرووز بەرئیخلاس، هوشەنگ چەمەنبرا، هیدایەت سلێمانزادە، نایب عەسکەری، عەلیمحەممەد موقەدەم، عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، خامید قەرەئیغلانی، سەردار ئوزمەشە، محەممەد بیرداڵ، ئەسعەد (ساکار) عەینی، محەممەد هوشەنگی، محەممەد فاتح (سامان) سامانی، فیرووز مووسالوو، شاکر بێهرووزی، کەیهان موکەڕەم، حاتەم ئوزدەمیر و مێهدی سانعفەرشی، لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەزەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی، مانگرتنیان دەست پێ کردبوو.