٨ زیندانیی کە بە تاوانە \"بێئەنقەستـ\"ـەکان لە گرتووخانەی شاری نەغەدەدا بوون، ئازاد کران

14:35 - 26 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: ٨ زیندانیی لە شاری نەغەدە، کە بە تاوانی کردەوەی بێئەنقەست لە گرتووخانەی ئەو شارە زیندانی کرابوون، پاش دانی بڕی پارەی ١٢٨ میلیۆن تمەن، ئازاد کران.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان، ٨ زیندانیی کە بە هۆی کێشە و گرفتەوە، لە زیندانی ئەو شارەدا بوون، بە دانی بڕی ١٢٨ میلیۆن تمەن، لە یەکەم ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان ئازاد کران.

ئەو ٨ هاووڵاتییە کە لە زیندانی شاری نەغەدەدا بوون، تووشی تاوانە بێئەنقەستەکانی وەک: شەڕ، دزیکردن، نەدانی مارەیی... بوون، کە بە دانانی ئەو بڕە پارەیە ئازاد کران.