١٠ زیندانیی كورد لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج رەوانەی ژوورە تاكەكەسییەكان كران
19:07 - 23 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمڕۆ ١٠ چالاکی مەزهەبیی دەستبەسەر کراوی کورد لە بەندی گشتیی زیندانی گەوهەردەشتی كەرەجەوە بۆ ژووری تاكەكەسی گوازراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ١٠ چالاکی مەزهەبیی دەستبەسەر کراوی کورد کە ماوەی چەندین ساڵە دەستبەسەر كراون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە یەكێك لە بەندە گشتییەكانی زیندانی گەوهەردەشتەوە بۆ ژووری تاكەكەسی گوازراونەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی گەوهەردەشتەوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ئەو ١٠ زیندانییە حوكمی ئیعدامیان پێدراوە، بەڵام هەتا ئێستا ناو و شوناسیان ئاشكرا نەكراوە، سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، لەوانەیە بۆ جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدام رەوانەی ژوورە تاكەكەسییەكان كرابێتن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو ١٠ زیندانە كوردە خەڵكی شارەكانی \"سنە، سەقز و بانە\"ن.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكان لایەنگر و ئەندامانی رێكخراوە ئیسلامییەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەکانی حکوومەتەوە بە تاوانی چالاکیی مەزهەبی و ئایینی دەستبەسەر و حوكمی درێژخایەنیان پێدراوە كە بەپێی ئاماری ناوەندەكانی مافی مرۆڤ رێژەیان لە ١٠٠ كەس زیاترە.