٥ زیندانیی سەقز بە تاوانی یارمەتیدانی زیندانییانی هەڵاتوو، مەحکووم کران

12:14 - 18 پووشپەڕ 2720

بەرپرسی ڕێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی پارێزگای سنە، باسی لە مەحکوومکردنی ٥ زیندانی بە تاوانی یارمەتیدانی زیندانییان هەڵاتوو لە زیندانی سەقز کرد.

"موجتەبا شیروود بوزورگی" ئاماژەی بە حوکمی ئەو ٥ زیندانییە نەکردووە.

ئەو بەرپرسەی هێزە چەکدارەکان دەڵێت: "ژمارەی زیندانییانی هەڵاتوو کەمتر لە قامکەکانی دەستن و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی یەگانی پاراستنی زیندانەکانی پارێزگا کە تووشی کەمتەرخەمی لە ڕوانگەی یاساییەوە بوون لەژێر چاوەدێریدان".

ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی سەقز، پاش دەستپێکردنی شۆڕش لەو زیندانەدا، توانییان دەرگای زیندانەکە بشکێنن و هەڵبێن.