زیندانیانی سیاسی داوای درێژکردنەوەی ماوەی مەئمووریەتی ئەحمەد شەهید دەکەن

20:17 - 18 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا:٤٠ کەس لە زیندانییانی سیاسی ڕەجایی شاری کەرەج بە نووسینی نامەیەک داوکاری درێژکردنەوەی دووبارەی مەئمووریەتی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ئێران دەکەن.

لەو نامەیەدا بە پشتبەستن بە حاڵەتەکانی پرسی مافی مرۆڤ و دژکردەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئەحمەد شەهید بە باشترین گوزینە بۆ ئەو مەئمووریەتە لە قەڵەم دەدەن.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە، سەڕەڕای ئەوەیکە ساڵانێکی زۆرە ئێمە لە زیندان داین، سروشتییە لە هەموو کەس زیاتر ئاگاداری بارودۆخی مافی مرۆڤی ئێرانین.

زیندانیانی سیاسی ئەەوەیان خستەڕوو کە دوکتور ئەحمەد شەهید یەکێک لە چالاکترین ڕێپۆرتێرەکانە و کارێگەری ڕاپۆڕتەکانی لە زیندان زیاتر بەرچاو دەکەوێت.

٤٠ کەس لە زیندانیانی سیاسی بە تایبەت، زانیار و لوقمان مورادی، سویل بابادی، لەتیف حەسەنی، سەعید ماسووری، خالید حڕدانی و محەممەد ڕەزا عالی پەیام نامەی پشتیوانی لە مەئمووریەتی ئەحمەد شەهیدیان واژۆکردووە.

واژۆی زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج لەگەڵ نامەی پشتیوانی لە ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کاروباری ئێراندا لە کاتێکدایە کە گوشارەکان، ئازارو ئەشکەنجە لەو زیندانەدا زۆرتر بووتەوە.

لەو بارەوە ئەو ڕاپۆرتەئاماژە نەبوونی ئاوی گەرمی حەمامەکان و خرابوون و چاک نەکردنەوەی کەرەستە گەرمکەرەوەکان دەکات و هەروەها زیندانیان لە نەبوونی دەوا و دەرمانی پێویست و دابین نەکردنی کەرەستە سەرەتاییەکانی پزیشکی لە بارودۆخیکی خراب دا بەسەر دەبن.

پێشتر بەرپرسی ستادی مافی مرۆڤ سەر بە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دژایەتی خۆی لە دانانەوەیی ڕێپۆرتێڕی تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕیبوو.

پێنجەمین ساڵی مەئمووریەتی ئەحمەد شەهید وەکوو ڕێپۆرتێڕی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئێراندا بە زویی تەواو دەبێت و شووڕای مافی مرۆڤ لە ژنێف سەبارەت بە درێژ کردنەوەیی مەئمووریەتی ناوبراو دەبێ بڕیاریک بدات.

دەقی تەواوی ئەو نامەیە کە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج نووسراوە و بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەی خوارەوەیە:

شووڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان


ئێستا کە لە بەرەبەری هەڵبژاردنی دووبارەی ڕێپۆرتێڕی تایبەتی مافی مرۆڤ داین، ئێمە وەک زیندانیانی سیاسی لە ئێڕان بۆچوونی خۆمان لەو پەیوەندییەدا بە ئێوە ڕابگەیەنین، هەتا لەو هەڵبژاردنە بەپێی توانای خۆمان یارمەتی ئێوە بدەین.

لەویکە ئێمە ساڵانێکی زۆرە لە زیندان داین، سروشتییە زیاتر لە هەموو کەسێکی دیکە لە دۆخی مافی مرۆڤی ئێران ئاگادارین و تەواوی ڕووداو و هەواڵەکانی مافی مرۆڤ نە وەکوو چالاکێکی مافی مرۆڤ و چالاک لە یەکێک لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و یان سیاسی_کۆمەڵایەتی، بەڵکوو وەک کەسانێک ژیان و زیندەگیمان گرێدراوە بەوەوە و تەواوی سرنجمان تەرخان کردووە و بەو بابەتە و بەدواچوونمان بۆ کردووە، بەوە شێوەیە کە ئێمە لە پەیوەندیی لەگەڵ مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕێپۆرتێڕی تایبەت تێگەیشتووین و هەڵمانسەنگاندووە لە ڕاستیەوە نزیکترە، هەرچەند بەشێک لە ئێمە هیچ قازانجێکی ڕاستەوخۆی لەو ڕێپۆرتێڕە دەست نەکەوتووە، بەڵام بە ئاماژە کردن بە چەند بابەتی کورتبۆچوونی خۆمان بە ئێوە ڕادەگەیەنین:

١_ بە نیسبەت هەموو ڕیپۆرتێرەکانی دیکەوە، دوکتور ئەحمەد شەهید یەکێک لە چالاکتری ڕیپۆرتێرەکان بووە و کاریگەری ڕاپۆرتەکانی ناوبراو لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لە زیندان بەرچاو دەکەوێت.

٢_ لانیکەم هیچ جۆرە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی بە ئەنقەست لە زیندان بوونی نەبووە کە بە شێوەیەک لە ڕاپۆڕتەکەی ئەحمەد شەهید دەنگدانەوەی نەبوو بێت.

٣_هیچ ڕێپۆرتێڕێکی تایبەت بە قەدەر ئەحمەد شەهید نەکەوتووتە بەر بوخز و کینەی پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ(سیستمی قەزایی ئێران) بە شێوەیەک لە زۆربەی دادگاکان و لێکۆڵینەوەکان (بە هۆی ڕاپۆرتی دروست) بە بێڕیز و بێ ئیحترام ناویان دەبرد.

٤_ بە هۆی ڕاپۆرتی دروستی ناوبراوە، زۆر جار زیندانییەکانیان بانگ دەکرد بەڵام لە کۆتایی هەتا ڕادەیەک بەدواچوونییان بۆ دەکرد کەبێگومان لە ژێر گوشاری ئەو ڕاپۆرتانەدا بووە.

٥_ زۆر جار لە زیندان شایەتی بەرنامە گەلێکی تێلفزیونی دژی ئەحمەد شەهید بووین کە تۆمەت لە ناوبراو و شووڕای مافی مرۆڤ دەدەن، کە هەموو زیندانیان لە درۆینە بوونی ئەو تۆمەتگەڵە ئاگادارین، بە تایبەت کەسێکی وەک محەممەد جەوادی لاریجانی کە داڕێژەری بەرنامەگەلێک دژی شوورای مافی مرۆڤ و ئەحمەد شەهید بووە دەناسن.

٦_ زۆر جار لە بەرنامە تێلفزیونەکان کە بە دژی شووڕرای مافی مرۆڤ و بەتایبەتی ئەحمەد شەهید دروستکرابوون سەرنجی ئەوەمان دابوو نە دەتوانن گۆڵی بدەن و نەدەتوان تەماحی وەبەر بنێن.

٧_زۆر جار داویان لە ئێمە کردوو باوەر بەو ڕاپۆڕتانە نەکەین و بە ناڕاست و درۆینە ڕابگەیەنین، هەتا عەفوو بکرێن یان ئیمتیازی زیاترمان لەلایەن قوەی قەزاییەوە پێبدرێت.

لەگەڵ هەموو ئەو هۆکارانە ئێمە زیندانیان سیاسی زۆربەمان زیاتر لە ١٠ ساڵ لە زیندان داین بە باوەری تەواوە و لە ئەحمەد شەهید پشتیوانی دەکەین و داوکارین لە شووڕای مافی مرۆڤ ماوەی مەئمووریەتەکەی درێژ بکرێتەوە یان لە هەڵبژاردنی دووبارەی ئەحمەد شەهید وەکوو ڕێپۆرتێڕی تایبەت.

ناوی زیندانیان:
ساڵح کۆهەن دڵ، فەرید ئازموودە، پیروز مەنسووری، سەعید ماسووری، شاهین زەوقی تەبار، حەسەن سادقی، عەبدوول ئەحەد جەلیلزادە، پەیام باستانی، بێهزاد تەرحمی، سەعید شێرزاد، ئەمیر ئەمیر قۆلی، عەلی موعزی، سویل بابادی، مێهدی شاندیز، مەسوود عەرەب چوبدار، زانیار و لوقمان مورادی، ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ، ڕەزا ئەکبەری منفەرد، ئەفشین بایمانی، لەتیف حەسەنی، وەحید عەسکەری، حەمید بابایی، ئەمیر قازیان، محەممەد ڕەزا عالی پەیام، ئیرج حاتەمی، عەلی مەشهەدی کازم، میساق یەزادن نێژاد، جەواد فولاوەد، ئەسغەرمەحبووبیان، عەلیڕەزا قولیپوور، ئیبراهیم فیروزی، ڕەزا کاهە، ئەسغەر قەتان، خالیدو ڕەسووڵ حەردانی، شارام و فەرهەنگ پوور مەنسوور، سەعید شاقلیان و غوڵام حوسێن کەعبی.