زیندانی ئێڤین؛ "خەبات فەدایی" هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سەوڵاوا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

19:29 - 24 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "خەبات فەدایی" هونەرمەندی کوردی خەڵکی گوندی "بۆڕیەر"ی سەر بە شاری سەوڵاوای مەریوان و دانیشتووی شاری تاران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەو هونەرمەندە لە ماوەی دەسبەسەریدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەری کرابوو و تەنیا چەند جار ڕێگای درابوو کە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بگرێت.

هێزە ئەمنییەتییەکان ماشینی شەخسی ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە و ژمارە حیسابی بانکیی خۆی و هاوسەرەکەیان داخستووە.

"خەبات فەدایی" هونەرمەندی کوردی خەڵکی گوندی "بۆڕیەر"ی سەر بە شاری سەوڵاوای مەریوان و دانیشتووی شاری تارانە کە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.