زیندانی ورمێ؛ سێ زیندانی بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو

10:52 - 25 رەشەمه 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، سێ زیندانی بە ناوەکانی "جەعفەر ئیسماعیلی"، "سەعید ئارمت" و "عوسمان سەحرایی" خەڵکی ورمێ، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە سێدارە ڕزگاریان بوو.

ئەو سێ زیندانییە پاش ٣٢ ساڵ زیندانی بە هەوڵی پیاوماقوڵان و مامۆستایان و چالاکانی مەدەنیی ورمێ و لێوەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو.

ئەو سێ زیندانییە ١١ی جۆزەردانی ١٣٦٨ بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عەلی پیشدەست" و "فەردین جەهانگیری" خەڵکی گوندی "ماوانە" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەسبەسەر و دواتر بە بەڕێوەبردنی مەراسمی "قسامە" لەلایەن دادگای کەیفەریی ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کران و ئەو حوکمە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرابووەوە.