زیندانی نەغەدە/ زیندانییەکی سیاسیی کورد لە مەرەخەسی بێبەری کراوە

20:18 - 29 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی نەغەدە، لە مافی مەرەخەسی بێبەری بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \" سەید ئەمیر تاهێریان\" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد که لە زیندانی نەغەدەدایە، لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تاکوو ئێستا، لە هەر جۆرە مەرەخەسییەک بێبەری بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە به پێی بڕیاری بەرپرسانی زیندانی نەغەدە لە مافی مەرەخەسی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەم زیندانییە سیاسییە به دەستێوەردانی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دەتپێڕاگەیشتن به پارێزەر بێبەری کراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لە ڕەشەممەی ساڵی ٩٥ لە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە ساڵی ٩٦دا به تۆمەتی \"هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن لقی یەکی دادگای نیزامیی شاری ورمێ به ١٤ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی نەغەدە مەحکووم کراوە.

ئەم حوکمە بە بێ هەبوونی پارێزەر بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە پەسەند کراوە.