زیندانی نەغەدە؛ هەژار دڵسۆز بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

12:27 - 10 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هەژار دڵسۆز" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی زێوکەی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.

هەژار دڵسۆز ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

هەژار دڵسۆز ڕۆژی سێشەممە ٤ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.