زیندانی نەغەدە؛ سەلاح عوسمانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:04 - 1 خەرمانان 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی"، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "خەراپە" و دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)"، سەر بە پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

سەلاح عوسمانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گەلاوێژ لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.