زیندانی نەغەدە؛ خالید محەممەدی هاتە مەرەخەسی

11:28 - 29 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، خالید محەممەدی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار لە زیندانی نەغەدە هاتە مەرەخەسی.

ئەو زیندانییە سیاسییە ١ی گەلاوێژ هاتبووەوە مەرەخەسی و ١٢ی گەلاوێژ پاش کۆتایی مەرەخەسییەکەی گەڕابووەوە بۆ زیندانی نەغەدە.

ئەو هاووڵاتییە نێوەڕاستەکانی مانگی بانەمەڕی ٩٩، لە پیرانشار دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو و سەرەتاکانی گەلاوێژی هەمان ساڵ پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٩٩، خالید محەممەدی لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشار، بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ وڵاتانی دژبەر"، بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرابووەوە.

خالید محەممەدی مانگی ڕەشەمەی ٩٩، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.