زیندانی مەهاباد؛ مۆحسێن ئەحمەدزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

09:27 - 10 خەزەڵوەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن ئەحمەدزادە"، کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کراوە.

مۆحسێن ئەحمەدزادە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری کراوە.

ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٢ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

مۆحسێن ئەحمەدزادە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.