١٩ زیندانی لە زیندانی ورمێ بۆ تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون

19:01 - 20 خاکەلێوه 2720

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٩ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ  ناوی ئەو ١٩ زیندانییەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: "بێهنام فرووزەندە دڵ کوڕی ڕەزا، محەممەد حوسێن ئیرج‌نیا کوڕی ئەحمەد، ئەکبەر کامیل مەنگولی کوڕی محەممەد عەلی، ئومید ئەفراسیابی کوڕی یەدوڵڵا، ئەحمەد مەنوچێهری کوڕی کوورش، کەریم ئەشرەفی کوڕی عەلیرەزا، حامید فیروزە کوڕی محەممەد ڕەزا، حوجەتنوری کوڕی یەدوڵڵا، حەمید موعەزەمی کوڕی موحسێن، نەوید بەیگی کوڕی مەجید، سابیر کاسب، ڕەحیم شێخکانلوو، شێرزاد پایوون، جەعفەر مەسعوودی‌نیا، فەرهاد ڕەحیمی، ئەرسەلان عەیووزی، ڕەمەزان شێخکانلوو، حەیدەر غیرەتمەند و جەواد ئەحمەدی.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: "٥٠ زیندانیی لە بەندەکانی ١٥ و ٣_٤ی زیندانی ورمێ لە سەر بڕیاری پشکێنەرانی زیندانەکانی پارێزگا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: "عەلیزادە و ماهرنیا لە زیندانبانەکانی بەندی لاوان و فەرمانبەرانی ئیدارەی زیندانەکانی پارێزگا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: "مێهر عەلی فەرهەنگ، بەرێوەبەری ناوخۆی زیندانی ورمێ، هەڕەشەی لە زیندانییان کردووە لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین تەقەیان لێدەکرێت و ئیزنی تەقەکردنیان لە زیندانبانان وەرگرتووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادار لە درێژەدا، ئەوەشی خستەروو، هێزەکانی دژە شۆڕش بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری ئامادەن و بە باتووم، ئیسپری، شوکێر و سیلاحی ساچمەی لە ناو ساڵۆنی زیندان جیگیر کراون.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا، رایگەیاند: داوود قاسم‌زادە، کە تووشی پچڕانی دەرمار بووە  ماوەیەک پیش بەنیسبەت پێنەدانی مەرەخەسی دەستی دابووه مانگرتن، هەنووکە لە بێهداری زیندان ڕاگیراوە و بەرێوەبەری ناوخۆیی زیندان هەڕەشەی لێکردووە کە نابێت باسی لە ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکات.