زیندانی شنۆ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:24 - 3 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، ڕێبوار چارەکداری پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.