٢ زیندانی سیاسیی کورد لە چاوپێکەوتن بێبەرین

21:53 - 30 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: ٢ زیندایی کوردی خەڵکی مەهاباد پاش پژڕاست کرانەوەی حوکمی ئێعدامەکەیان لە دادگای پێذاچوونەوەدا، هەتا ئیستا چاویان بە بنەماڵەکەیان نەکەوتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢ زیندانی سیاسیی کورد بە ناوەکانی عەلی و حەبیب ئەفشاری پاش پژڕاست کرانەوەی حوکمی ئێعدامەکەیان، زیاتر لە ٢ مانگە لە چاوپێکەوتن بێبەرین و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە کە ئەمە نیگەرانی لای بنەماڵەکەیان دروست کردووە.

لەلایەکی دیکەوە باروودۆخی تەندروستیی عەلی ئەفشاری ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسییە لەکاتی دەستبەسەر کرانیدا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران درابوویە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار کرابوو.

هەروەها \"کەمپەینی داکۆکی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی کورد\"یش بڵاوی کردۆتەوە، بارودۆخی تەندروستی عەلی ئەفشاری بە هۆی چڵک کردنەوە بەرەو خراپی چووە و بەرپرسانی زیندان لە راگواستنی ئەو زیندانییە بۆ نەخۆشخانە خۆ دەبوێرن.

ئەو ٢ زیندانییە کە ئەندامی یەک بنەماڵە و برای یەکترین، ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن دادگای شۆرشی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی \"شەڕ لەگەڵ خودا\" بە هۆی پڕوپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕایەوە کە دواتر لقی ٣٣ی دادگای پیداچوونەوەی شاری ورمێ ئەو حوکمەی پژڕاست کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە ٢ ئەندامی ئەو بنەماڵەیە بە ناوەکانی \"جەعفەر و وەلی ئەفشاری\"ش هەر یەکە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون و هەنووکە لە زیندانی شاری ورمێ ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.