زیندانی بۆکان؛ شەمزین محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:39 - 2 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەمزین محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

شەمزین محەممەدی ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاویژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکار و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.