زیاتر لە ٣٠٠ یەکەی پیشەیی شاری کرماشان ڕاگیراون

16:12 - 23 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ یەکەی پیشەیی شاری کرماشان بە هۆی ناکارابوون لە بەڕێوەبەریی و ئیدارە کردندا، ڕاگیراون.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەڕێوەبەری \"خانەی سەنعەت و کانی\" پارێزگای کرماشان لە وتوێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی \"تەسنیم\" ڕایگەیاند: هەنووکە ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ یەکەی پیشەیی لە شاری کرماشان ناچالاکن، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر توانای درێژەدان بە چالاکییان نەماوە.

فەرهاد فەرامەرزی ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٠٠٠ یەکەی پیشەیی چالاک و نیوە چالاک لە پاریزگای کرماشان بوونیان هەیە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو؛ یەکە نیوەچالاکان بە ڕادەی پێویست و تەواو جالاکی ناکەن و ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ لەو یەکە پیشەییانە ڕاگیراون.

بەڕێوەبەری \"خانەی سنعەت و کانی\" پاریزگای کرماشان بە ئاماژە کردن بە هێندێک لە یەکە پیشەییەکانی پارێزگای کرماشان، کە بە هۆی ناکارابوون لە ئیدارە کردنی ئەو یەکانە کاروباریان ڕاگیراوە، ڕایگەیاند: هۆکاری داخرانی هێندێک لە یەکە پیشەییەکانی دیکە، کێشەی بانکەکان یان لەبەین چوونی بەرهەمەکانی یەکە پیشەییەکانە.