زیاتر لە ١٠٠ کرێکار و پێرسونیڵی شارەداری مەهاباد دەرکران

13:59 - 14 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکاران و پێرسونێلی شارەداریی شاری مەهاباد، لە لایەن بەرپرسانی شارەدارییەوە لەسەر کارەکەیان دەرکران.

زیاتر لە ١٠٠ کرێکار و پێرسونێلی شارەداریی شاری مەهاباد، کە زۆربەی کرێکاری فەزایی سەوز بوون، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

کۆمیتەی هەماهەنگیی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەوە نووسیوویەتی: ئەو کرێکارانە لە ١ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لەسەر کارەکانیان لە لایەن شارەدارییەوە دەرکراون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، زۆربەی ئەو کرێکارانە کە کرێکاری فەزایی سەوز بوون، ماوەی ٦ مانگە مووچە و حەقدەستیان وەر نەگرتووە.

کرێکارانی وەرزیی لە کوردستان، لە لایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگخستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکئاژۆگرتن لە لایەن خاوەنکارەکانەوە دەبن و بەگشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.