زیاتر لە ١٥ پارێزەر لە مازەندەران دەستبەسەر کران
21:19 - 26 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: سەرۆکی بەشی زانیارییەکانی دادگوستەریی گشتی پارێزگای مازەندەران ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ١٥ پارێزەریان لە پارتییەکی شەوانە لە شارستانی \"سۆرخڕوود\" دەستبەسەر کردووە.
ڕادیۆ زەمانە لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ لە شارستانی سۆرخڕوود هێزی ئینتزامی هێرش دەکاتە سەر پارتییەکی شەوانە کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٥ پارێزەری دادگوستەری دەستبەسەر کراون، کە وەک نەبی مۆسلێمی ڕایگەیاندووە؛ بە سەرخۆشی سەرقاڵی سەماکردن بوون.
٢ حەوتوو پێش ئێستاش هەواڵدەریی میزان ئاشکرای کردبوو کە هێزی ئینتزامی ٧ ئەکتەری ناسراوی سینمای ئێرانیان لە پارتییەکی هاوشێوە لە \"سعادت آباد\"ی تاران دەستبەسەر کردووە.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە لە دژی ئەم چەشنە پارتی و میوانییە شەوانانە دەوەستنەوە کە بە شێوەی خۆڕسک لە لایەن خەڵکەوە بەڕێوە دەچن، بەڵام هیچ کات نەیانتوانیوە پێش بە دووبارە بوونەوەی بگرن، ئەمەش وەک کۆمەڵناسان دەڵێن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵگای ئێران کۆمەڵگایەکی خەمۆکە و خەڵک هەوڵ دەدەن بەمشێوەیە لە ئازارەکانی ژیانی ڕۆژانەیان دوور بکەونەوە.