زیاتر لە ١٠ هێكتار لەدارستان و لەوەڕگەكانی كامیاران لەئاگردا سووتا
14:45 - 3 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: بە هۆی ئاگركەوتنەوەیەک لەناوچەكانی كامیاران زیاتر لە دە هێكتار لە دارستان و لەوەڕگەكانی ئەو شارستانە بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر لەئاگردا سووتا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەی زیاتر لە دوو رۆژە دارستان و لەوەڕگەكانی گوندەكانی \" ئەڵک، سەراوكام و كەوار\" بوونە قوربانیی دەستی ئاگر و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئاگرەكە بەتەواوەتی كۆنترۆڵ نەكراوە.
بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكانی كامیاران لەو باریەوە رایگەیاندووە، ئاگركەوتنەوەكە تەشەنەی سەندووە و لە چەندین شوێنی دیكەوە سەری هەڵداوەتەوە.
ئەو لێپرسراوە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەتا ئێستا زیاتر لە دە هێكتار دارستان، لەوەڕگە و پووش و پوار لو ئاگردا سووتاوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ئاگرەكە لە ناوچەی گەشتیاری \"ئوردووگای یادگار ئیمام\" كە سەر بە ئیدارەی پەروەردەیە، دروست بووە و دواتر تەشەنەی سەندووە.
دەوترێت ئەو ئاگرە، ناوچەی \"كوبگار\"ی كامیارانیشی گرتۆتەوە، بەڵام بە هاوكاری خەڵك و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی \"ئاژاوان\"پێش بە تەشەنە سەندنی ئاگرەكە گیراوە.
هەتا ئێستا هۆكاری سەرەكیی ئەو ئاگركەوتنەوەیە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئێرانەوە رانەگەیەندراوە، بەڵام خەڵكی خۆجەیی ناوچەكە \"ئوردووگای یادگار ئیمام\" بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە لەقەڵەم دەدەن.
لەچەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئابداڵان سەربە شارستانی سیروان لە پارێزگای ئیلام و بەشێک لە دارستانەکانی گوندی تفڵی سەربە شارستانی سەوڵاواش لە ئاگردا سووتاون.
وێنــه: ئهنجۆمهنی سهوزی ئاژوان