زیاتر لە ٨٠ هاووڵاتی لە کرماشان حوکمی ئێعدامیان هەیە
13:28 - 11 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی دادوەری ـ ئەمنی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان، بەتامای جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کوردن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئێستادا زیاتر لە ٨٠ زیندانیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری کرماشان چاوەڕێی جێبەجێ بوونی حوکمی ئێعدامەکەیانن کە ناسنامەی ١٣ کەسیان بڵاو کراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە دۆخی نێوخۆیی گرتووخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان، بە هەواڵنێری کوردپا لەو شارەی گوتووە کە لە کۆی ٢٧٠٠ زیندانی، حوکمی کۆتایی لەسێدارەدانی ٨٦ کەس دەرچووە و لە چاوەڕوانیی ڕۆتینانی یاسایی دان.
یەکێک لەو کەسانەی کە شیمانە دەکرێت بەم زووانە حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ بکرێت، \"مەسعوود داستان\"ـە کە ١٤ ساڵە لە گرتووخانەدایە.
ناوبراو خەڵکی گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوانە و بە کوشتنی کەسێک تاوانبارە.
ناسنامەی ١٢ هاووڵاتی کوردی دیکەی پارێزگای کرماشان کە لەو گرتووخانەیەدا حوکمی ئێعدامییان هەیە بریتین لە؛
١ـ مێهران ئەشرەفی(کەنگاوەر)
٢ـ مێهرداد کەرەمی( کرماشان)
٣ـ ئیلاهی ئەحمەدیان( کرماشان)
٤ـ سیرووس کەریمی(کرماشان)
٥ـ فەریبۆرز عەبدۆڵڵاهی(کرماشان)
٦ـ خەیام قوبادی( کرماشان)
٧ـ یەزدان فرووشانی(کرماشان)
٨ـ عەبدولڕەحمان موزەفەری(قوروە)
٩ـ مەسعوود وەکیلی( جوانڕۆ)
١٠ـ محەممەد بازانی(جوانڕۆ)
١١ـ بەهمەن فەتحی(جوانڕۆ)
١٢ـ کەیوان فوادفەڕ(پاوە)
هەر بەپێی هەواڵی گەیشتوو، زۆربەی زۆری ئەو کەسانەی کە حوکمی ئێعدامییان لەسەرە، تاوانی \"کوشتن و کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر\"یان ئەنجام داوە.
هەندێ سەرچاوەی خەبەری، ڕێژەی حوکمی ئیعدامەکان بە زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش مەزندە دەکەن.
زیندانی دیزڵ ئاباد یەکێک لەو گرتووخانانەیە کە بە هۆکاری ئەمنی، کەمترین هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە دۆخی زیندان و دەستبەسەرکراوەکان لەو زیندانە، بڵاو دەبێتەوە.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، وەک بەرپرس و بەڕێوەبەری گرتووخانەکان، هیچ کاتێ ئامار و وردەکاریی ڕێژەی زیندانییان و دۆخی ناوەوەی زیندانەکانی بڵاو ناکاتەوە و لێداونی بەرپرسانی دەوڵەتیش سەبارەت بە زیندانییەکان زیاتر پڕوپاگەندە بۆ دەسەڵاتی ناسەربەخۆی دادوەرییە.