زیاتر لە ١٢٠٠میلیارد تمەن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕیگاو بانی پارێزگای کوردستان پێویستە

15:50 - 24 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی پارێزگای کوردستان پێویستی بە١٢٠٠میلیارد تەمەن هەیە.

لە کاتێکدا بەرپرسانی حکوومەتی لە ئێران باسی تەرخان کردنی لە سەدا سێی بودجەی نەوت بۆ پارێزگا بێبەشەکانی ئێران وەک کوردستان و سیستان و بەلوچستان دەکەن کە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و شار سازیی پارێزگای سنە دەڵێت؛ بۆ تەواو کردنی پرۆژەی ڕێگاوبانی پارێزگای کوردستان، ١٢٠٠میلیارد تەمەن بودجەمان پێویستە.

شارام مەلەکی لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر ڕایگەیاند: بە داخەوە پێنوێنەکانی(شاخص) لە بواری ڕێگاکان لە خوار نێونجی وڵات دایە دەبێ بە جیددی لەو بوارەدا بۆ بەردنە سەرخستنی ئەو پرۆژانە هەوڵ بەدەین.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها دەڵێت: بە هاوکاریی پارێزگاری کوردستان و ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئەو پاڕێزگایە لە هەوڵداین کە پێنوێنەکان بەرینە سەرەوە و پارچە بە جێماوەکان لە نێوان جادەی سنە_مەریوان، سەقز_بانە، زەنجان_ بیجار، کامیاران_سوونقۆڕ، کامیاران_سەوڵاواو ... هتد، بە بەڵێندەران بسپێرین.

شارام مەلەکی هەروەها گوتی: لە ماوەیەکی زەمەنیی مێژوودا بارودۆخی سنوورەکان و دۆخی شەڕ، بووتە هۆی دواکەوتن و پەرەنەسەندنی ڕێگاکانی کوردستان و نزیک بە ١٢٠٠میلیارد تمەن بودجەی پێویستە، هەتاکوو پاریزگای کوردستان لە پێنوێنەی ئازادڕێیەکان، ڕێگای گوند و \"ڕاهداری\" بە نێونجێ وڵات بگات.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە گوتی؛ پارێزگای کوردستان پێویستی بە دروست کردنی ١٣٠٠ کیلۆمێتر ڕێگای گوندەکان و ٢١٠ کیلۆمێتر ئۆتوبان هەیە، هەتا بگاتە ئاستی نێونجی وڵات.

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی ڕێگەوبان، لە ٧ هەزار و ٨٥٠ کیلۆمیتر ڕێگەی گوند و شارەکانی ئوستانی کوردستان ٢٣ گەردەنە و هەروەها ١٦ شوێنی بەفرگری تیدایە و لە وەرزی زستاندا پێویستییان بە چاوەدێریی توندی ئیدارەی ڕێگەوبان هەیە.