زیاتر لە 700 خوێندكاری زانستگای كوردستان لە سنە دەستیان دایە مانگرتن

19:06 - 30 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: زیاتر لە 700 خوێندكاری زانستگای كوردستان لە سنە بەهۆی گران كردنی خۆراك و و بڕینی وادە خۆراكی رۆژانی پێنجشەممە دەستیان دایە ناڕەزایەتی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهۆی كەمیی ئیمكانات، نەبوونی كەیفیەتی غەزا، گران كردنی نرخی خواردن و بڕینی وادە غەزای رۆژانی پێنجشەممە، زیاتر لە 700 خوێندكاری زانستگای كوردستان لە شاری سنە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەردەم بینای ئیدارەی \"كاروباری خوێندكاران\"ی ئەو زانكۆیە دەستیان دایە مانگرتن.

یەکێک لەو خوێندکارە مانگرتوانە لەناو زانستگای كوردستان لە سنە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، خوێندكارانی مانگگرتوو خوازیاری پێڕاگەیشتنی غەزا و خواردن و پاك و خاوێنی بوون و ویستوویانە لێپرسراوای زانستگای كوردستان وەڵامدەری داخوازییەكانیان بێت، بەڵام دوكتۆر ئەمینی ئامادە نەبووە وەڵامی داخوازی خوێندكاران بداتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە لێپرسراوانی زانستگا رایانگەیاندووە، بەهۆی گرانی و خراپێی باری ئابووری وادە خۆراكی رۆژانی پێنجشەممەیان بڕیوە و هەروەها نرخی خواردنەكانیشیان گران كردووە.

بڕیارە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1ی خەزەڵوەر لە كاتی نیوەڕۆدا خوێندكاران جارێكی‌تر دەست بدەنەوە ناڕەزایەتی و مانگرتن.