زۆربوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوەکان لە شارەکانی بۆکان و نەغەدە

17:26 - 1 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، ٦ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن مێهرەبان، هێرش ڕەسووڵپوور، فواد محەممەدپوور، فەریبا ئەحمەدی و ڕۆژین محەممەدپوور" خەڵکی شاری بۆکان و "دیاکۆ زەردەشتی" خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە بە بێ بەڵگەی یاسایی ڕوویداوە و پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

 پێشترفواد محەممەدپوور ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بۆکان بە ئاژانسی "کوردپا"ی ڕاگەیاندووە کە فەزایەکی قورسی ئەمنییەتیی بە سەر ئەو شارەدا زاڵە.

شەوی سێشەممە، ٣٠ی بەفرانبار، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە بۆکان، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەلی زولفی"، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

لەو پەیوەندیەیدا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "قادر ڕەسووڵپوور" و "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور"، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

 ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ لاوازە"، کوڕی محەممەد و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، هیرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی "ڕەسووڵ لاوازە"، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "کانی بوداغ" سەر بە پیرانشار و دوو کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندەیان، بە ناوەکانی "کەریم خەلیفانی"، کوڕی سلێمان و "حیسامەدین خزری"، کوڕی ڕەسووڵیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ئیبراهیمی" کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی "شاوەلە" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە پەسوێی پیرانشار دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان بە توندی ئازار و ئەشکەنجە دابوو.

وێنە: فواد محەممەدپوور و دیاکۆ زەردەشتی