زۆرانوانێکی کورد میداڵی زێڕی ئاسیای بە دەست هێنا
14:44 - 25 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە کێبڕکێی زۆرانوانی لە وڵاتی هێندوستان پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری کرماشان لە کێبڕکێی زۆرانوانی ئاسیا لە وڵاتی هێندوستان توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
یەدوڵا موحێبی لە کێشی ١٢٥ کیلۆ توانی ٦ بە ٢ بە سەر ڕکەبەرەکیدا سەرکەوێ و پلەی یەکەم بە دەست بێنی.
ئەمە چوارەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی موحێبی لە کێبڕکێکانی ئاسیا بووە، کە میداڵی زێڕ و نیشانی پاڵەوانیەتی بۆ تیمی کرماشان بە دیاری هێنا.