زۆرانبازێکی کورد میداڵی زێڕی رکابەرییەکانی ئاسیای بە دەست هێنا
16:33 - 22 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لەزۆرانبازە بەناو بانگەکانی شاری سەقز، توانیی میداڵی زێڕی پاڵەوانییەتییەکانی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رەکابەرییەکانی \"کشتی فرنگی\" ئاسیا کە لە دۆحەی قەتەر بەڕێوە چووە، یوسف قادریان زۆرانبازی کوردستانی توانیویەتی بەسەر بەرامبەرەکانیدا سەربکەوێ.
ئەو زۆرانبازە کوردە لە کێشی ٨٠ کیلۆدا لەگەڵ \"ئایشائایشان\" لە چینەوە لە رکابەریدا بووە و توانیویەتی بە پوانی ١٣ ـ ٦ بەسەریدا سەر بکەوێ.
ئەو وەرزشوانە کوردە لە قۆناغی دووهەمیشدا ٤ـ ١ بەسەر بەرامبەرەکەی لە ئوزبەکستان زاڵ بووە و توانیویەتی بچێتە قۆناغی کۆتایییەوە.
یوسف قادریان هەتا ئێستا خاوەنی ژمارەیەک میداڵی نێودەوڵەتییە و ساڵی ٢٠١٤ش میداڵی زیوی مەجارستانی بەدەست هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزشکارانی کرماشانیش توانیویانە لە ماوەی ساڵی ٩٣دا زیاتر لە هەزار میداڵ بەدەست بێنن.