زۆرانبازی ناوداری كوردی سەقز نازناوی باشترین راهێنەری ساڵی 2012ی دونیای پێبەخشرا
15:32 - 6 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: عەبدوڵڵا چەمەن گوڵی زۆرانبازی ناوداری كوردی خەڵكی سەقز و راهێنەری ئێستای تیپیی نەتەوەیی زۆرانبازیی فەرەنگیی لاوانی ئێران، وەك باشترین راهێنەری ساڵی 2012ی دونیا دیاری كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە حوكمێكدا فیدراسیۆنی جیهانیی زۆرانبازی (فیلا) دوێنێچوارشەممە عەبدوڵڵا چەمەنگوڵی زۆرانبازی ناوداری كوردی خەڵكی سەقز و راهێنەری ئێستای تیپی میللیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێرانی وەك باشترین راهێنەری زۆرانی ساڵی 2012ی دونیا ناساند.
بڕیارە ئەو خەڵاتە رێكەوتی 11ی هەتا 14ی خەزەڵوەر لە رێوڕەسمێكدا لە وڵاتی سووئیس بەو وەرزشڤانە كوردە ببەخشرێت.
ـ عەبدوڵڵا چەمەنگوڵی ناسراو بە \"دەروێش چەمەنگوڵی\" ساڵی 1345 لە شاری سەقز لەدایك بووە و هەر لە تەمەنی 8 ساڵییەوە دەستی بە وەرزشی زۆران كردووە و لە تەمەنی مێرمنداڵیدا پلەكانی یەكەم، دووەم و سێیەمی ئێرانی لە بواری زۆراندا بەدەستهێناوە.
ـ خاوەن بڕوانامەی كارناسیی باڵای زانستی وەرزشە لە زانكۆی ورمێ.
ـ ساڵی 1364ی هەتاوی بە شێوەی فەرمی بۆ ئوردووی تیمی نەتەوەیی زۆرانی ئێران بانگهێشت كراوە و لە ساڵی 1365ەوە هەتا ساڵی 1372 لە هەموو جامەكانی \"تەحتی\" لە كێشەكانی \"62، 68 و 74\" پلەی یەكەمی مسۆگەر كردووە.
ـ ناوبراو بۆ سێدەورە پاڵەوانێتی یەكەمی ئاسیا، جامی \"پادومنی\"ی رووسیە لە ساڵی 1368ی هەتاوی بەدەستهێناوە كە هەتا ئێستا هیچكەس لە ئێران نەیتوانیوە ئەو جامە مسۆگەر بكات كە یەكێك لە بەناوبانگترین جامەكانی رووسیەیە.
ـ لە ئولەمپیكی ساڵی 1992ی زایینی لە بارسێلۆن بەشداریی كردووە و پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.
ـ لە یارییەكانی زۆرانبازی لە ساڵی 1993ی زایینی لە سووئێد راهێنەری تیمی میللی بووە.
ـ ئەركی راهێنانی تیمی میللیی لاوانی ئێرانی لە ساڵەكانی لە ساڵەكانی 1377 ـ 1378 و 1379 لە ئەستۆ بووە و هەروەها لە ئۆلەمپیكی ئاتن لە ساڵی 2004ی زایینی راهێنەری تیمی میللیی زۆرانی فەرەنگی بووە.
ـ ئێستا زیاتر لە 6 مانگە راهێنەریی تیمی میللیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێرانی لە ئەستۆیە و ماوەیەك لەمەوپێش ئەو تیمە لە ئاستی جیهاندا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
لە حاڵێكدا عەبدوڵڵا چەمەنگوڵی لەلایەن فیدراشسیۆنی جیهانیی زۆرانبازی (فیلا) وەك باشترین راهێنەری زۆرانی فەرەنگیی لاوانی دونیا بۆ ساڵی 2012 دیاری كراوە، كە هەواڵدەریی فارس لە هەواڵێكدا نووسیویە كە عەبدوڵڵا چەمەنگولی چەند ساڵێكە لە وەرزشی زۆران و راهێنەری دوور كەوتۆتەوە و كەسانی دیكە هەن كە پلە و قارەمانەتییان لەو زیاترە و بە جۆرێك ناڕەزایبەتیی بە دانی خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بە وەرزشڤانێكی كورد دەربڕیوە.