زمانی کورد لە ڕیزی زمانە نێونەتەوەییەکانی جیهاندا جێگای گرت

21:47 - 18 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: زمان ناسێکی کورد توانی زمانی کوردی وەکوو یەکێک لە زمانە زیندووەکانی جیهان، لە کۆنفڕانسەکاندا بناسینێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"ئاریان تاوەگۆزی\" یەکێک لە زمان ناسەکانی کوردی باشووری کوردستان، توانی زمانی کوردی بە زمانێکی زیندووی جیهان لە کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکاندا بناسێنێت.

له‌مه‌ به‌دوا زمانی کوردیش ده‌چێته‌ ڕیزی زمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له‌ هه‌موو کۆنفڕانسه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێت زمانی کوردیش له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی دیکه‌ به‌ کار بێت و بابه‌ته‌کانیش بۆ سه‌ر زمانی کورد وه‌ربگێڕدرێن.

ئاریان تاوەگۆزی لە دایکبووی هەرێمی کوردستانە و دەرچووی بەشەکانی زمانی فارسی، ئینگلیزی و عەربییە.

به‌م پێیه‌ له‌مه‌ به‌دوا میوانانی کوردی کۆنفڕانسه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌توانن هاوکات له‌گه‌ڵ لێدوانی مێوانه‌کانی دیکه‌، لێدوانه‌کان به‌ زمانی کوردی گوێبگرن و له‌ هه‌مان کاتدا بابه‌ته‌کان بۆ زمان کوردی وه‌رده‌گێڕدرێته‌وه‌.