زاهیر رۆژبەیانی نووسەر و رەخنەگری كورد كۆچی دوایی كرد
15:39 - 17 رەشەمه 2711
كوردپا: دوێنێ سێشەممە زاهیر رۆژبەیانی نووسەر و رەخنەگری كورد، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، كۆچی دوایی كرد.
ماڵپەڕی رووداو بڵاوی كردەوە، زاهیر رۆژبەیانی لە دایك بووی شاری كەركووكە، لە سەرەتای دەسپێكی كار و چالاكییدا بۆتە ئەندامی پارتی دێمۆكراتی كوردستان، دواتر بۆتە ئەندامی لقی سێی پارتی، زاهیر رۆژبەیانی یەكێك بووە لەوانەی لە كاتی رێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970ی زایینی (خاكەلێوەی ساڵی 1348)دا پێداگیری زۆری لەسەر خوێندن بە زمانی كوردی لە سەرجەم قۆناغەكاندا كردووە.
دوای راپەڕینی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندنی پارتی دێمۆكراتی كوردستان كاری كردووە، ماوەیەك جێگری سەرنووسەری برایەتی بووە، دواتر بۆتە سەرنووسەری برایەتی، ماوەیەكیش بەرپرسی دەزگای گوڵان بووە، هەروەها ماوەیەكیش سەرنووسەری گۆڤاری هاواری كەركووك بووە.
لە كۆنگرەی یەكیەتیی نووسەرانی كورد لە ساڵی 1991 كە لە شەقڵاوە بەسترا، بە جێگری سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد هەڵبژێردرا.
زاهیر رۆژبەیانی لە ماوەی تەمەنیدا گەلێك بەرهەمی وەك: لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، شێعر و بابەتی دیكەی لە چوارچێوەی كتێبدا بە چاپ گەیاندووە.
نووسەر و رەخنەگری كورد، زاهیر رۆژبەیانی چەند ساڵێك بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، كە سەرەنجام رۆژی سێشەممە رێكەوتی 16ی رەشەممە هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.