زانکۆی کوردستان بەرهەمەکانی عەباس کەمەندی خستەر بەر لێکۆڵینەوە
16:04 - 25 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمەکانی هونەرمەندی ناوداری کورد عەباس کەمەندی لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە کەوتە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەبەشداری کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و ئۆگرانی هونەر و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کورد تێشک خرایە سەر بەرهەمەکانی هونەرمەندی کورد عەباس کەمەندی و هەڵسەنگێندرا.
جێگری فەرهەنگی زانکۆی کوردستان لەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: هیچ میللەتێک فەرهەنگی خۆی پشت گوی ناخات و خەڵکی کورد شانازی بە فەرهەنگی خۆیانەوە دەکەن.
ڕۆشەن خۆشنەواز لە درێژەدا ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمەکانی عەباس کەمەندی نیشانەی هەوڵە بێ وچانەکانی ناوبراو بووە، عەباس کەمەندی لە نووسینەوە دەستی پێکرد هەتا بێژەری، چیرۆکنووسی، سناریۆ نووسی، شێعر، ئاواز و موسیقا، کە ئەم کارانە ئەو هونەرمەندە کوردەی کردە شیاوی ڕیزلێنان.
فەردین ئەیووبی نیگارکێشی خەڵکی شاری سنە یەکێکی دیکە لە دوواندەران ئەو کۆرە زانستیە بوو کە سەبارەت بە بەرهەمەکانی عەباس کەمەندی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: عەباس کەمەندی نیگارکێشێکی هەست بزوێنەر و دەست ڕەنگین بوو، کە بەبێ مامۆستا، تەنیا لە سەر شیان و لێهاتووی خۆی فێری هونەری نیگارکێشی بووە.
یەکێکی دیکە لە دوواندەران شاعیر و نووسەری کورد ئیرەج بەهرام نێژاد بوو کە چەند وتەیەکی لە سەر بەرهەمەکانی ئەو هەنەرمەندی کوردە لە بیاڤی شێعردا پێشکەش بە ئامادە بووانی ئەو کۆرە کرد.
هەروەها لەو ڕێورەسمەدا گرووپی موسیقا\"بێ سنوور\" چەند پارچە موزیکێکیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.
عەباس كەمەندی ساڵ ١٣٣١ لە گەڕەكی \"جەورئاوا\"ی شاری سنە لەدایك بووە و جیا لە كاری مامۆستایەتی زۆرینەی هونەركانی تاقی كردۆتەوە و هەتا رادەیەكی بەرچاویش تێیاندا سەركەوتوو بووە، هەر بەم هۆیەوە بە \"پیاوی حەوت هونەر\"ناسراوە.