زانکۆی زانستی پزیشکیی ئیلام، ١٠٦ میلیارد تمەن قەرزدارە

14:38 - 16 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی نوێی زانکۆی زانستی پزیشکیی شاری ئیلام ڕایگەیاند کە ئەو زانکۆیە لەگەڵ کەمیی بوودجە بەرەوڕوو بووەتەوە.

دوکتور \"محەمەد کەریمیان\"، لە کاتی گۆڕانی بەرپرسی زانکۆی زانستی پزیشکیی شاری ئیلامدا ڕایگەیاند: \"زانکۆی پزیشکیی شاری ئیلام ، ١٠٦ میلیارد تەمەن کەمیی بوودجەی هەیە و قەرزدارە.\"

ناوبراو هەروەها وتی: \"لە هەنووکەدا ئێمە لەگەڵ کێشەی بناغە و بنەڕەتەکان دەست و پەنجە نەرم دەکەین و فەزای بارهینانی زانکۆ لە ئێستادا، جێی ڕەزامەندی نییە.\"

ئەم بەرپرسە زانستییە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لە ڕیزی بوودجەدا، ئەگەر تەواوی بوودجەی پەسەندکراوی ساڵ وەربگرن، لەگەڵ کەمیی بوودجەی ١٠٦ میلیارد تەمەنی بەرەوڕوون.