رەوتی ئاشتبوونەوەی راوچیەکان لەگەڵ سروشتی کوردستان بەردەوامە
16:38 - 30 پووشپەڕ 2715

ئاژانسی کوردپا: راوچییەکی خەڵکی بوکان بە مەبەستی ئاشتبوونەوەی لەگەڵ سروشت و پاراستنی ژینگەی کوردستان کەوەکانی ئازاد کردو چەندین قەفەسیشی سووتاند.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی ساڵح خەڵکی گوندی \"قاراوا \" لە ناوچەی بوکان لە هەوڵێکدا کەوەکانی بە داوێنی سروشتی کوردستان سپارد.
عەلیساڵح یەکێک لە راوچیە کۆنەکانی شاری بوکان بوو کە چەندین ساڵ بوو سەرقاڵی ئەو پیشەییە بوو.
ئەو راوچیە وتوویەتی: ئەو کارەم لە پێناوی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی کوردستان و بەشداری کردنی لە چالاکی ژینگەپارێزیدا کردووە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان راوچیەکان بە شێوەی تاکو کۆمەڵ بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان دەستیان لە راوکردنی گیانلەبەرە کێوییەکان هەڵگرتووە، ئەو کارەی راوچیەکان بە شێوەی خۆرسک و بەبێ پشتیوانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی بەرێوە دەچێت.