رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ ژینگەی كوردستان، \"سەردەشت\"‌یشی گرتەوە+وێنە

16:47 - 1 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: شەش كەس لەراوچییە کوردەکانی ناوچەی سەردەشت بە مەبەستی رێزگرتن لە سروشت و ژینگەی كوردستان، كەوەكانیان ئازاد كرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ١‌ی بانەمەڕ شەش راوچیی کورد بەناوەكانی محەمەد محەمەدپەناهی، حەسەن فەرۆخ‌نژاد، محەمەد فەرخەپوور، سەردار جەوانمەردی، مەحموود فەیزی و قادر قادرزادە لە ئاوایی مارغان لە رێوڕەسمێكدا وازیان لە راوكردن هێنا.

ئەو شەش راوچییە لەرێوڕەسمێكدا ئەو كەوانەی كە راویان كردبوون بە ژینگەی کوردستانیان سپاردنەوە و قەفەسەكانیان لەئاگردا سووتاند.

ئەو رێوڕەسمە بەهاوكاریی ئیدارەی ژینگەپارێزی و لایەنگرانی ژینگەی كوردستان رێكخرابوو.

حەفتەی رابردوو، ژمارەیەك راوچیی سەقزی و گوندەكانی دەوروبەری، بەنیشانەی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سرۆشتی كوردستان بە بەشداریی ژمارەیەك لە چالاكانی ژینگەپارێزیی ئەو شارە، لە رێوڕەسمێكدا ٦٨ كەویان ئازاد كرد.

لەلایەكی دیكەوە رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٩ی خاكەلێوە راوچییە كوردەكانی خەڵكی شاری بۆكان لە رێوڕەسمێكدا و بە بەشداریی ژمارەیەك لە دۆستان و لایەنگرانی ژینگەی كوردستان، لەسەر گۆڕی موقبیل هونەرپەژوو، شاخەوانی كۆچكردوودی بۆكانی، كەوەكانیان ئازاد كردبوو.
\"19471.jpg\"

\"19470.jpg\"

\"19468.jpg\"

\"19469.jpg\"

\"19467.jpg\"

\"19472.jpg\"

\"19473.jpg\"

\"19475.jpg\"

\"19474.jpg\"