رەوتی ئاشبوونەوە لەگەڵ ژینگەی نیشتمان شاری بۆکانیشی گرتەوە+وێنە

21:38 - 19 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سرووشت و ژینگەی کوردستان، ژمارەیەک لە راوچییە کوردەکانی شاری بۆکان، لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشتبوونەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لە رێوڕەسمێکدا و بە بەشداریی ژمارەیەک لە دۆستان و لایەنگرانی ژینگەی کوردستان، راوچییە کوردەکانی خەڵکی شاری بۆکان لەسەر گۆڕی موقبیل هونەرپەژوو، شاخەوانی کۆچکووردی بۆکانی، کەووەکانیان ئازاد کرد.

ئەو رێوڕەسمە، کەلە سەر کێوی بەردە زەردی شاری بۆکان بەڕێوە چوو، راوچییەکان ٤٠ کەویان بە ژینگەی کوردستان سپاردەوە و بە وتەی یەکێک لە راوچییەکان، ئەمرۆ سەلماندوویانە کە نیشتمان و ژیان تەواوکەری یەکترین.

لە رێوڕەسمەکەدا چەند راوچییەکی کورد، بە نێشانەی خۆشەویستی بۆ ژینگەی کوردستان، چەکەکانیان لەبەر چاوی خەڵک شکاند و وازیان لە راوکردن هێنا.

دوابەدوای ئازاد کردنی کەوەکان و شکاندنی چەکەکان، راوچییەکان تێکرای قەفەسی کەو و باڵندەکانیان لە ئاگرددا سووتاند.

رەوتی ئاشبوونەوە لەگەڵ سروشتی کوردستان، لە چەندین رێوڕەسمی هاوشێوەدا و لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچووە، کەراوچییە کوردەکان بە نێشانەی خۆشەویستی بۆ ژینگە و نێشمان بە کۆمەڵ دەستیان لە راو کردن هەڵگرتووە.
\"19230.jpg\"

\"19235.jpg\"

\"19231.jpg\"

\"19232.jpg\"

\"19234.jpg\"

\"19233.jpg\"

\"19238.jpg\"

\"19237.jpg\"

\"19239.jpg\"