رەزامەندی درا لەسەر دادگاییکردنی موختار زارعی بە شێوەیەکی ئاشکرا

14:59 - 12 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سنە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکێکی مەدەنیی کورد ، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکارییەکی ئەم چالاکە بۆ بەرێوەچوونی دووبارەی دادگاییەکەی بە شێووەیەکی ئاشکرا.

موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کورد بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی لە بەرێوەچوونی دوبارەی دادگایی کردنی خۆی کرد.

ناوبراو نووسیوویەتی: \"پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی پارێزەرەکانم و بەدواداچوونی دوکتور ئومید ڕەشیدی و مازیار تاتایی، دادگای ئینقلابی بەبێ وەرگرتن و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا، لەگەڵ داواکاری بەڕێوەچوونی ئاشکرای ئەو کۆبوونەوەیە ڕەزامەندنی دەربڕی.\"

ئەو چالاکە مەدەنییە دەڵێت: \"بەڕێوەچوونی دادگایی ئاشکرا کارێکی پیرۆزە و رێزگرتنە لە بیروڕای گشتی و بە تایبەتی لە دادگای ئینقلاب، کە لەسەر ناوی من بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو تۆمەتە سیاسییانەی دراونەتە پاڵ من.\"

ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ئەمساڵ، لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بە شێوەی \"غیابی\" بۆ موختار زارعی بڕیەوە.

هەروەها ناوبراو بە تۆمەتی \"بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام\" بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و بە بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری سزا کرا.

\"\"
رەزامەندی درا لەسەر دادگاییکردنی موختار زارعی بە شێوەیەکی ئاشکرا