رەزا شەریفی بۆکانی حوکمی ٤ ساڵ دوور خرانەوە لەزێدی خۆی پێ راگەیەندرا
19:53 - 21 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: رەزا شەریفی بۆکانی چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ٤ ساڵ دوور خرانەوەی بۆ ئوستانی \"ئیسفەهان\"ی بۆ بڕایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رەزا شەریفی بۆکان لەلایەن لقی ١٣ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە تاوانی \"بڵاوکردنەوەی درۆ و پەیوەندی لەگەڵ ئەحمەد شەهید\" حوکمی ٤ ساڵ دوور خرانەوەی بۆ شاری گوڵپایەگان لە ئوستانی ئیسفەهان پێ راگەیەندراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە سیاسییە دەبێ هەتا رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ئەمساڵ ئەو بڕیارەی دادگای ئینقلابی شاری کەرەج جێبەجێ بکات و لە شاری گوڵپایەگان نیشتەجێ ببێت.
رەزا شەریفی بۆکانی رێکەوتی ٢٢ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش ئەوەی بەڵێنیی لێ ئەستێندرابوو کە خۆی لە چالاکیی سیاسی ببوێرێت، دوای ٣ ساڵ و ٦ مانگ دەستبەسەری لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.
ئەو بڕیارەی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لەکاتێک دایە، کە بە وتەی کەسانی نزیک لە بنەماڵەی شەریفی بۆکانی، ئەو چالاکە سیاسییە بەبێ دادگایی کران ئەو حوکمەی بۆ بڕاوەتەوە و تەنانەت لە پەروەندەکەشیدا ئەو حوکمە ئاماژەی پێ نەکراوە.
رەزا شەریفی بۆکانی بەهۆی وتووێژ لەگەڵ مێدیاکانی دەرەوەی وڵاتی ئێران و بەتایبەتی لەگەڵ ئەحمەد شەهید لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی دەنگی ئەمریکادا بۆ ماوەی نزیک بە ٣ مانگ لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بۆ زیندانی ئێڤین راگوێزرابوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رەزا شەریفی بۆکان لەلایەن لقی ١٣ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە تاوانی \"بڵاوکردنەوەی درۆ و پەیوەندی لەگەڵ ئەحمەد شەهید\" حوکمی ٤ ساڵ دوور خرانەوەی بۆ شاری گوڵپایەگان لە ئوستانی ئیسفەهان پێ راگەیەندراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە سیاسییە دەبێ هەتا رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ئەمساڵ ئەو بڕیارەی دادگای ئینقلابی شاری کەرەج جێبەجێ بکات و لە شاری گوڵپایەگان نیشتەجێ ببێت.
رەزا شەریفی بۆکانی، لەلایەن لقی ١٣ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە حوکمی ٤ ساڵ دوور خرانەوەی بۆ شاری گوڵپایەگان لە ئوستانی ئیسفەهان پێ راگەیەندراوە
ئەو حوکمەی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکاری رەزا شەریفی بۆکانیی لێکەوتۆتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵەی ناوبراو لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە سەردانی دادگای ئینقلاب و دادستانی گشتیی کەرەجیان کردووە، هیچ ئاکامێکی لێ نەکەوتۆتەوە و پێیان راگەیندراوە کە ئەو حکمە دەبێ جێبەجێ بکرێت.رەزا شەریفی بۆکانی رێکەوتی ٢٢ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش ئەوەی بەڵێنیی لێ ئەستێندرابوو کە خۆی لە چالاکیی سیاسی ببوێرێت، دوای ٣ ساڵ و ٦ مانگ دەستبەسەری لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.