رەزا شەریفی بۆکانی بۆ زیندانی ئێڤین راگوێزرا

13:29 - 9 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: رەزا شەریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی کورد بە بڕیاری دادستانی گشتیی تاران بۆ زیندانی\"ئێڤین\" راگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەعات ٦ی سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی بەفرانبار رەزا شەریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە زیندانی \"رەجایی شاری کەرەج\"ەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوێزرایەوە.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە زیندانی \"رەجایی شاری کەرەج\"ـەوە بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: رەزا شەریفی بۆکانی لە کاتی رۆیشتنی بۆ زیندانی ئێڤین گوتوویەتی: ئەگەر هەتا ٢ حەفتەی دیکە نەگەڕایەوە بۆ زیندانی رەجایی شار، دەست ئەداتە مانگرتن.

پێشتریش \"رەزا شەریفی بۆکانی\" زیندانیی سیاسیی کورد بە بڕیاری بەرپرسی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ زیندانی \"ئێڤین\" راگوێزرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی دادستانی گشتیی تاران، بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج گەڕێندرابوویەوە.