رێگریی لەئازادكرانی زیندانییەكی سیاسیی كورد سەرەڕای بوونی نامەی ئازادییەکەی
15:17 - 15 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: زیندانییەكی سیاسیی كورد سەرەڕای حوكمی ئازادبوونەكەی، لەلایەن دەسەڵاتدارن و بەرپرسانی گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەجەوە رێگری لە ئازادبوونی كراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ناسێح یووسفی ماوەی ١٥ رۆژ لەمەوبەر حوكمی ئازادبوونەكەی لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەئید كراوە، بەڵام هەتا ئێستا چارەنووسی ئازاد كردنەكەی ناڕوونە.
یووسفی ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر و لەلایەن دادگای \"ئینقلاب\"ی شاری سەڵماسەوە بە هەشت ساڵ زیندان حوكم درابوو، لەو بارەیەوە كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران بڵاوی كردۆتەوە، ناسێح یووسفی ماوەیەكی زۆر كەمی لەو حوكمە مابوو كە تەواوی بكات، بەڵام لەلایەن دەزگای قەزایی شاری سەڵماسەوە كەتۆتە بەر لێبوردنەوە.
ساڵی ١٣٦٢ لەسەر بڕیاری خۆمەینی رێبەری ئەو كاتی حكوومەتی ئێران، لێژنەیەك لەژێر ناوی \"لێژنەی عەفوو و لێبوردنی زندانیان\" لەناو سیستەمی قەزایی ئەو حكوومەتەدا دامەزرا.
بەپێی ئەسڵی یازدە لەیاسای بنەڕەتی حكوومەتی ئێران، لەساڵی ١٣٧٠دا ئەو لێژنە گۆڕدرا بۆ \"كۆمیسیۆن\" و بەپێی یەكێك لەبەندەكانی ئەو كۆمیسیۆنە پێویستە لێپرسراوانی زیندان كاتێك نامەی ئازادیی دەستبەسەركراوانیان پێدەگات، لانیكەم هەتا ٤٨ كاتژمێر ئەو بڕیارە جێبەجێبكەن.
ناسێح یووسفی لەماوەی دەستبەسەركرانیدا بۆ چەندین زیندان راگوێزراوە و لەچەند ساڵی رابردووشدا ١٣ جار لەساڵۆنە جۆراوجۆرەكانی گرتووخانەی رەجایی شار ئاڵوگۆڕی پێكراوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە هەتا ئێستا بۆ چەندین جاریش مانگرتنی لەوانو زینداندا راگەیاندووە و یەك لەو مانگرتنانەی لەكۆتاییەكانی ساڵی ١٣٩٢دا بوو كە هاورێلەگەڵ شەش زیندانی دیكەی سیاسیی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵوێستی مەئموورانی نێو زیندان سەبارەت لە بە بێحۆرمەتی كردن بە زیندانیان مانی لە خواردن گرت.
ناسێح یووسفی هاووڵاتیی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد لە مانگی رێبەندانی ١٣٨٥ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیلامیی ئێران لەشاری سەڵماس بە تاوانی ئەندامییەتی لە حیزبێكی كوردیدا دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ناسێح یووسفی ماوەی ١٥ رۆژ لەمەوبەر حوكمی ئازادبوونەكەی لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەئید كراوە، بەڵام هەتا ئێستا چارەنووسی ئازاد كردنەكەی ناڕوونە.
یووسفی ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر و لەلایەن دادگای \"ئینقلاب\"ی شاری سەڵماسەوە بە هەشت ساڵ زیندان حوكم درابوو، لەو بارەیەوە كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران بڵاوی كردۆتەوە، ناسێح یووسفی ماوەیەكی زۆر كەمی لەو حوكمە مابوو كە تەواوی بكات، بەڵام لەلایەن دەزگای قەزایی شاری سەڵماسەوە كەتۆتە بەر لێبوردنەوە.
رێگریی لەئازادكرانی ناسێح یووسفی زیندانی سیاسیی كورد دهکرێت
حوكمی عەفوو و ئازادیی ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن بنەماڵەكەیەوە رادەستی دادسەرای كەرەج و لقی ١٠ی \"نیابەتی قەزایی\" كراوە و دەوترێت كە ئەو نامەیە دواتر رەوانەی زیندانی رەجایی شار كراوە.ساڵی ١٣٦٢ لەسەر بڕیاری خۆمەینی رێبەری ئەو كاتی حكوومەتی ئێران، لێژنەیەك لەژێر ناوی \"لێژنەی عەفوو و لێبوردنی زندانیان\" لەناو سیستەمی قەزایی ئەو حكوومەتەدا دامەزرا.