رێگری لەنووسینی ناوی كۆبانی لەشاری شنۆ
14:23 - 27 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندە ئەمنیەتییەكانی شاری شنۆ رێگری لەنووسینی ناوی كۆبانی لەسەر دیوار و شووشەی دووكانەكان دەكەن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەشاری شنۆ، مەئموورانی سەر بە ئیدارەی \"ئەماكن\" فشارییان خستۆتە سەڕ ئەو دووكاندارانەی كە نووسراوەی كۆبانیان لە ناو دووكانەكانیان داكوتاوە.
هەواڵنێری كوردپا باسی لەوەش كرد، ئەو دووكانانەی كە لەسەر شووشەكانیشیان ناوی كۆبانیان نووسیبوو لەلایەن هێزەكانی ئەماكینەوە پاك كراونەتەوە.
دەوترێت هەتا ئێستا دووكاندار و هاووڵاتیان خۆراگریان لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا كردووە و نووسراوەكانی ناو دووكانیان لێنەكردۆتەوە.
بەوتەی شایەتحاڵان ژمارەیەك هاووڵاتیش لەسەر شووشەی ماشێنەكانیان ناوی كۆبانیان نووسیوە.
دوابەدوای هێرشەكانی داعش بۆسەر شەنگاڵ و كۆبانی خەڵكی كوردستانی ئێران بە مانگرتن، خۆپیشاندان، كۆكردنەوەی یارمەتی و تەنانەت دەربڕینی ئامادەیی بۆ بەرەكانی شەڕ ، پشتیوانی خۆیان لە كوردستان دەربڕی.