رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: ٥٥ میلیۆن دەنگدەر لە ئێران لە بوونی زانیاری ئازاد و سەربەخۆ بێبەرین

21:20 - 14 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، سەبارەت بە نەبوونی زانیاری ئازاد و سەربەخۆ لە میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئێرانی مەحکووم کرد.

ئەو ڕێکخراوەیە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، لە ژێر ناوی \"زیاتر لە ٥٥ میلیۆن دەنگدەر لەو وڵاتە بوونی هەیە، بەڵام لە بوونی میدیای ئازاد و سەربەخۆ بێبەشن\"، بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوەدا،بە ئاماژەدان بە پێشگێری له بڵاو بوونەوەی ڕاستەوخۆی ئینیستاگرام لە سەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕاگەیاند: لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، کەڵک وەرگرتن لەم نەرمە ئامێرە بە تایبەت لەلایەن کاربەرانی ئینترنێتیەوە زۆرتر بووتەوە.

ئەو بەیاننامەیە هەروەها ئاماژەی داوە بە قسەکانی دۆزگەری گشتی ئێران لە داخستنی پەیوەندی گرتن دەنگی لە تێلگرام \" کە تەواوی دەزگا ئیتلاعاتیی، ئەمنیەتی و ئینتزامییەکان ڕایانگەندووە، ئەو سیستمە بە هۆکارگەڵێک پێچەوانەی ئەمنیەتی ئێرانە.

لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوەدا هەروەها ئاماژە به کەش و هەوای هەڵبژرانەکان لە ئێران کردووە کە بوونەتە قوربانی شەڕی باڵەکانی ناو ئەو سیستمە و گەیاندنی زانیاری ئازاد بە مافی هاووڵاتییان زانییووە کە لە ئێران بە بوونی ٢٨ ڕۆژنامەنووس زیندانی، بووتە یەکێک لە گەورترین زیندانەکان بۆ ڕۆژنامە نووسان.

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور، ڕێکخراوێکی\"غیر انتفاعی\" نێونەتەوییە و بە ئامانجی داکۆکی کردن لە ئازادی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسان دامەزراوە و مقەری ئەو ڕێکخراوەیە لە وڵاتە فەرانسە دایە.