رێکخراوی \"ئاشتی\" یارمەتیی خەڵکی هەژاری ناوچەی سەلاسی باوەجانی دا

14:48 - 8 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: خێرخوازەكانی شاری جوانڕۆ لە قاڵبی رێکخراوێكدا یارمەتیان گەیاندە دەستی خەڵکی دەستکورتی ناوچە هەژارنشینەكانی سەلاسی باوەجانی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتییانی كورد لە چەندین ئاوایی ناوچەی \" دۆڵە دەڕە\" پێشوازییان لە بانگەوازی (رێکخراوی فەرهەنگی- كۆمەڵایەتیی ئاشتی)ی كرد و یارمەتییەكانی خۆیان پێشكەش بەو رێکخراوە كردووە.

ریکخراوی \" ئاشتی لەگەڵ ژیان\" وێڕای پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری دەوا و دەرمان بۆ دانیشتوانی ئاوایی ناوچەی سەلاس، كەلوپەلی خوێندنیشی بەبێ‌بەرامبەر لەنێو قوتابیاندا بڵاو كردۆتەوە.

\"22351.jpg\"
هەواڵنێری كوردپا لەسەلاسی باوەجانی، باسی لەچوونی تیمێكی ٣٧ كەسی ئەنجومەنەكە بۆ ٧ ئاوایی هەژار نشین كردووە و توویەتی: لەو چالاكییە خێرخوازانەیەدا دكتور، پەرەستار و تەنانەت پزیشكی نەخۆشیەكانی ژنانیش بەشدار بوون.

لەحاڵی حازردا نەخۆشخانەیەكی \"سەیار\" بۆ ١٥ هەزار نەخۆش لەناوچەكانی سلاسی باوەجانی لەبەر چاو گیراوە.

ئاواییەكانی \" كەتكە، بێستان ئاوا، هەنارە، گەرم دەڕە، خۆرین، چوار دیوار و هاڵەڕەش\" ئەو شوێنانەن كە خزمەتگوزاری و هاوكارییان پێشكەش كراوە.

چەند حەفتە لەمەوبەریش ئەنجومەنی \" ئاشتبوونەوە لەگەڵ ژیان\" بە هاوكاری ژمارەیەک لە سەرمایەدار و خێرخوازی شاری جوانڕۆ بە مەبەستی یارمەتی كردنی خەڵكی بێ‌دەرەتان و كەم داهات لەماڵی هونەرمەندی گورانیبێژ عەزیز وەیسی كۆببوونەوە.

رێکخراوی ئاشتی دامەزراوەیەكی كۆمەڵایەتی- فەرهەنگییە كە لەكۆتایەیكانی جۆزەردانی ئەمساڵ دامەزرا و لە بیاڤی تەندروستی و بێهداشت، ژینگەپارێزی، توێژینەوە كۆمەڵایەتییەكاندا چالاكی دەكات.
\"22350.jpg\"

\"22352.jpg\"

\"22363.jpg\"

\"22364.jpg\"

\"22365.jpg\"