٣١ رێکخراو سەبارەت بە قەیرانی مافی مرۆڤ لەئێران هۆشدارییان بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دا
15:17 - 23 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: سی و یەک ناوەندی داكۆكیكاری مافی مرۆڤی ئێرانی و كوردستانی بە ناردنی نامەیەك بۆ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خوازیاری پەسند كردنی بڕیارنامەیەك سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لەئێران بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمیتەی سێیەمی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ٢٨ی مانگی خەزەڵوەر لەسەر پرسی مافی مرۆڤی وڵاتانی جیهان كۆدەبێتەوە.
ئەو دانیشتنە ٦٩یەمین كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانە.
لەو بارەیەوە نامەیەكی هاوبەش كە واژۆی ٣١ رێكخراوی مافی مرۆڤ گەیشتووە بۆ ئەو كۆبوونەوەیە نێردراوە و تێدا پێشێڵكارییەكانی مافی مرۆڤ لەئێران بەتایبەت مافە سیاسی ـ نەتەوەییەكانی دانیشتووی ئێران شی كراوەتەوە.
كۆمەڵی مافی مرۆڤی ئێران ـ ژنێڤ، گرووپی مافی مرۆڤی بەلووچێستان، ئەنجومەنی بەرگریی لەزیندانیانی سیاسیی ئازەربایجان و لێبوردنی نێودەوڵەتی لە واژۆكارانی نامەكەن.
لەبەشێكی ئەو نامەیەدا هاتووە، لەماوەی ئەمساڵدا(میلادی) لانیكەم ٦٠٠ كەس لەئێران لەسێدارە دراون و پێدەچێكە كورد، عەرەب و بەلووچ و ... بە تاوانی ئەمنیەتی لەسێدارە درابێتن.
هەروەها لەو نامەیەدا ئاماژە بە دۆخی ژنان و هەڵاواردنی سیستماتیک دژی ژنان و بەربەست و رێگرییە پەروەردەییەكان كراوە.
پێشتر لەپەراوێزی ٢٧ـەمین دانیشتنی مافی مرۆڤ لەژنێڤ، دۆخی مافی مرۆڤی لەئێرانیش تاوتوێكرابوو.
لەو دانیشتنەدا وڵاتانی وەكوو ئەمریكا، بریتانیا، كانادا و فەرانسە و ... رەخنەیان لەدۆخی مافی مرۆڤ لەئێران گرتبوو و لەهەمبەریشدا وڵاتانی وەكوو سووربە، ڤەنزوێلا و پاكستان پشتیوانیان لە حكوومەتی ئێران كردبوو.
چاودێری مافی مرۆڤ، ناوەندی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ و كۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ لەو ناوەندانەی دیكەن كە نامەكەیان واژۆ كردووە و دەركردنی بڕیارنامەیەكیان لەلایەن رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە پێویست زانیوە.
بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی وەرزە هاوینی ئەمساڵدا(٩٣)، ٢٦٦ حاڵەتی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران رووی داوە و لەو نێوانەدا كوشتنی كۆڵبەرانی كورد بە بەراورد لەگەڵ هاوێنی ساڵی ٩٢ لەسەدا ٧٨ چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە و لە ١٥ حاڵەتەوە گەیشتۆتە ٢٦ حاڵەتی كوشتن و پێڕانەگەیشتنی پزیشكیش بە زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لەسەدا ٩٣ زیادی كردووە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لەماوەی یەک ساڵ دەسەڵاتداریەتی حەسەن روحانیدا ( ١٢ی گەلاوێژی ٩٢ هەتا گەلاوێژی ٩٣) سەرجەم ٨١٤ هاووڵاتیی ئێرانی لەسێدارە دراون و بە بەراورد لەگەڵ هاوشێوەی ساڵی ٩١ لەسەدا ٤٧ چوونەسەری بە خۆیەوە بینیوە.
عیسا سەحەر خیز لەكاتی سەردانەكەی حەسەن روحانی بۆ نیۆیۆرك لەبابەتێكدا نووسیبووی: رەوت و باڵی دەسەڵاتخواز كە هۆكاری سەرەكیی مافی مرۆڤ لەئێرانە لەلایەكەوە پەرەی بە هەڵسوكەوتی نایاسایی خۆی داوە و لەلایەكی دیكەشەوە لە هەوڵی ئەوەدایە كە بۆ پرسی مافی مرۆڤ خۆی لەپشتی سەركومار حەشار داوە و ناچاری دەكەن كە هێندی قسە بكات كە لەگەڵ بەڵێنیەكانی بەر لە هەڵبژاردن دژ بەیەك و ناتەبا بن.