رێژەی پشتیوانان لە مانگرتوانی زیندانیی کوردی تورکیە روو لە زیاد بوونە

15:26 - 12 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و خوێندکاریی کورد بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی کوردستانی تورکیە ئەمڕۆ مان لە خواردن دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، رۆژنامەنووسی و خوێندکاریی کورد بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانییانی کورد لە کوردستانی تورکیە هاوکات لەگەڵ ٥٢ مین رۆژی مانگرتنەکەدا بۆ ماوەی ١ رۆژ مان لە خواردن دەگرن.

ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنییانە رایانگەیاندووە: ئێمە وەک بەشێک لە نەتەوەی کورد پشتیوانیی خۆمان بۆ گەیشتن بە داوا رەواکانی ئەو زیندانییە مانگرتوانە رادەگەیەنین.

زیاتر لە ٥٠ رۆژە ٧٠٠ زیندانیی سیاسیی کوردی کوردستانی تورکیە بۆ دابین بوون و گەیشتن بە داخوازییەکانیان کە بریتین لە: خوێندن بە زمانی زگماکی بە شێوەی فەرمی، لە دادگاکاندا بە زمانی کوردی بەرگری لە خۆیان بکەن و هەروەها ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندکراوی (pkk) مانیان لە خواردن گرتووە.

ناوی ئەو کۆمەڵە چالاکە سیاسی، مەدەنی و خوێندکارییانەی کورد کە بڕیارە مان لە خواردن بگرن، بریتین لە:

١. بیلال سەنگەسەری
٢. پوویا عەلی ئازادمەنش
٣. پەیام ئازادمەنش
٤. جەلال ئازەری
٥. دارا حوسێنی
٦. دانا لەنجاوایی
٧. دلێر ئەسکەندەری
٨. دەنگۆ مەریوانی
٩. رێبوار کامرانی‌پوور
١٠. رێبوار کەرەمی
١١. رەحیم لوقمانی
١٢. رەزا یادگارنوین
١٣. رەقیب ئەنجەوی
١٤. سادق بازیان
١٥. ستار رۆستەمی
١٦. سروە بەدری
١٧. سولێمان چووکەڵی
١٨. سومەیە عەبدوڵڵاهی
١٩. سۆران دانشوەر
٢٠. سەرکەوت وەتەنپەرست
٢١. عارف نادری
٢٢. عەدنان هونەروەر
٢٣. عەزیز تازیک
٢٤. عەلی بازیار
٢٥. عەلی بەهرامی
٢٦. فاتێح سه‌عیدی
٢٧. فاروق پووریان
٢٨. فەردین رۆستەمی
٢٩. فەرزاد خاس‌پوور
٣٠. کامران مورادی
٣١. کەریم مەرەسەنە
٣٢. لوقمان قادری
٣٣. لوقمان ئیبراهیمی
٣٤. مه‌نسوور ته‌یفووری
٣٥. محەممەد عەباسی
٣٦. محەممەد ئەمین هەمزەیی
٣٧. میلاد رەحیمی
٣٨. مەسعوو‌د فەتحی
٣٩. مەنیژە میر موکری
٤٠. هیدایەت ساڵح نیا
٤١. هووشیار حۆسێنی
٤٢. هێمن وەفایی
٤٣. وریا ساڵح‌زاده‌
٤٤. ئارام تەختی
٤٥. ئارام فەتحی
٤٦. ئاریا حوسێنی
٤٧. ئازاد لوتف پووری
٤٨. ئازاد محه‌ممه‌دزاده‌
٤٩. ئاسۆ بەدری
٥٠. ئاسۆ ئەژەند
٥١. ئاڵا مەریوانی
٥٢. ئاوات عەبباسپور
٥٣. ئایەد پەناهی
٥٤. ئومێد کۆنەپۆشی
٥٥. ئیرەج قادری
٥٦. ئەحمەد بازیانی
٥٧. ئەسعەد باقری
٥٨. ئەشکین یوسف پوور
٥٩. ئەمیر سوڵتانی
٦٠. ئەمیر ئەنجەوی
٦١. ئەنوەر هوژەبری

- هەروەها ئەم چالاکانەش لە هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانیی خۆیان راگەیاندوە:
١. بامۆ ئەمین
٢. بایز مینه‌
٣. به‌یوه‌ند ئیسماعیل
٤. بێهرووز حوسێن
٥. بەرهەم غەفوور
٦. دەشتی عەلی
٧. رێبوار موحەممەد
٨. رەوەند کەریم
٩. سامان موحەممەد
١٠. سۆران گەرمیانی
١١. سەربەرز عەمەر
١٢. سەردەشت موحەممەد
١٣. سەرهەنگ سامان
١٤. شێرکۆ عەبدوول
١٥. غه‌فوور عەبدوڵڵا
١٦. فەتاح رەحیم
١٧. فەتاح رەحیم
١٨. کیژان عەبدووڵا
١٩. گۆران حەبیب
٢٠. موحەممەد تۆفیق
٢١. هاوکار هیدایەت
٢٢. هه‌ردی عه‌بدوولا
٢٣. هێفی جه‌مال
٢٤. هێمن لالۆ
٢٥. هیوا عه‌بدوولا
٢٦. هیوا کەدیر
٢٧. هەژار دیاکۆ
٢٨. هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
٢٩. هەڵمەت فەتاح
٣٠. هەواڵ ئیسماعیل
٣١. ئازاد عەلی
٣٢. ئاشنا فاتێح
٣٣. ئیدریس موحەممەد