رێپێوان و کۆنسێرتی مۆسیقای منداڵان لە سەرپێڵی زەهاو و دێولان+وێنە

15:38 - 7 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە شاری دێولان کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوەچوو، هەروەها مێرمنداڵان و منداڵانی باخچەی ساوایانی شاری سەرپێڵی زەهاو خوازیاری ئاوڕدانەوە لە مەسەلەی تەندروستیی بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە ماوەی رۆژانی چوار هەتا پێنجی مانگی بانەمەڕ گروپی مۆسیقای \"دیلان\"، کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی و فارسیی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان رێکخست.

ئەو گروپە لە ٣٠ منداڵ پێکهاتبوو، کە زۆربەیان قوتابیی دیلان نەسیری بوون و چەند سرودێکی کوردییان بە شێوەی کۆرس و بە هاوکاریی ژەنیارانی منداڵ پێشکەش کرد.

کۆنسێرتی مۆسیقای کوردیی منداڵان لە ساڵۆنی وەرزشیی ئۆڵمپیکی شاری دێولان بەرێوەچوو، کە تیایدا سەعدوڵڵا نەسیری دوو پارچە گۆرانیی کوردیی تایبەت بە ناوچەی لەیلاخ چڕی.

گرووپی مۆسیقای منداڵانەی دیلان لقی گروپی \"ژوانا\" و لە ژێر سەرپەرستیی سەعدوڵڵا نەسیری ‌دایە، کە پێشتریش لە شارەکانی سنە، بیجاڕ و روانسەر کۆنسێرتی مۆسیقایی بەڕێوە بردبوو.

کۆنسێرتی مۆسیقای رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی بانەمەڕ لەلایەن تۆڕی بێهداشت و دەرمان و ئیدارەی بێهزیستیی سەرپێڵی زەهاوەوە رێکخرابوو.

لەلایەکی دیکەوە منداڵانی باخچەی ساوایان لە شاری سەرپێڵی زەهاو لە ئوستانی کرماشان بە بۆنەی حەفتەی تەندروستی، رێپێوانێکی سەمبولیکیان بەڕێوەبرد.

منداڵانی کورد بە هەڵگرتنی پلاکارد و پوستێر، خوازیاری سەرنج و گرینگی دانی لاوان بە مەسەلەی تەندروستی بوون.
\"19615.jpg\"

\"19619.jpg\"

\"19618.jpg\"

\"19616.jpg\"

\"19617.jpg\"

\"19621.jpg\"

\"19622.jpg\"

\"19624.jpg\"

\"19623.jpg\"

\"19625.jpg\"

\"19626.jpg\"