رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی شاعیری جوانەمەرگ "ئەنوەر هوژەبری" + وێنــە
18:11 - 22 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: تەرمی ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری، شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کوردی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان لەنێو ئاپۆرای خەڵکی هونەر دۆستی ئەو شارەدا ئەسپەردەی خاک کرا.
پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو ئەنوەر هوژەبری شاعیری خەڵکی شاری مەریوان کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد، شەوی رابردوو لە زێدی خۆی بە خاک سپڕدرا و بۆ هەتاهەتایە ئارامی گرت.
ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، ساڵی ١٣٥٣ی هه‌تاوی له‌گوندی \"کانی میران\"ی سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنی فەرهەنگی خۆیدا دەیان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی نووسیوە.
هوژه‌بری له‌ته‌مه‌نی لاوه‌تییه‌وه‌خەریکی شێعرنووسین و بە بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می وێژە و ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی سەرقاڵ بووە و له‌ساڵی ١٣٨١ی هەتاوییه‌وه‌له‌تاران وه‌کوو میدیاکار لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران کاری دەکرد.
تەرمی شاعیری جوانەمەرگ \"ئەنوەر هوژەبری\" شەوی یەکشەممە له گۆڕستانی ئاوایی \"سێفی ژووروو\" له‌نزیک شاری مه‌ریوان و به به‌شداری حه‌شیمه‌تێکی بەرچاو لە ئەدیبان، فەرهەنگیان و خەڵکی هونەر دۆستی ئەو شارە بە، خاک سپێردرا.