رێوڕەسمی رێزگرتن لەبژاردەكانی كۆنكوور و سەركەوتووانی كانوونی فیكریی منداڵان لەجوانڕۆ

15:21 - 5 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: بژاردەكان و سەركەوتوانی شارستانی جوانڕۆ لە كۆنكووری ساڵەكانی ٩١ و ٩٢دا، رێزیان لێگیرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١‌ی رەشەمە لەشاری جۆانرۆ بە هاوكاری ژمارەیەک لەكەسایەتییە فەرهەنگی، ئەدەبیی و زانستیەكان رێز لە قوتابیانی سەركەوتوو گیرا.

لەو رێوڕەسمەدا، كە زۆربەی هاووڵاتییانی كورد تیایدا بەشدار بوون، لەوحی رێز لێنان بە ٤٦ كەس، كە لەكۆنكووری پزیشكیدا سەركەوتنیان بەدەست هێنابوو، بەخشرا.

ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمە هاندانی قوتابیان دواناوەندی بۆ سەركەوتنی زیاتر لە كۆنكووردا بوو.

هەر لەەو رێوڕەسمەدا نوێنەری جوانرۆ، پاوە و هەورامانات لە مەجلیسی ئیسلامیی ئێران، یەک هەتا ١٠ میلیۆن تمەن پارەی بە سەركەوتوانی یەک رەقمی كۆنكووری ٩٣، دا.

لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا رەستگار رەحمانی نەفەری یەكەمی كۆنكووری \"تەجرووبی\" و زمانە بیانییەكان و چوارەمی رشتەی هونەر وتی:\" ئێمە داوامان ئەوەیە ئەو كەسانەی كە ئەمڕۆ وەكوو سەركەوتوان رێزیان لێدەگیرێ‌، دەوڵەت ئەو بوارەیان بۆ برەخسێنێ‌كە دوای تەواو كردنی خوێندنەكەیان لە ناوەندە پێوەندیدارەكاندا دابمەزرێن\".

لەلایەكی دیكەوە كانوونی پەروەردەی فیكریی منداڵان و مێرمنداڵانی جوانڕۆ رێزی لە ٦٣ قوتابیانی سەركەوتوو گرت.

ئەو گەڵاڵەیە لەژێرناوی \"گەڵاڵەی كتێب خوێنی\" ( بخوێنە، بڵێ‌، گوێ‌بگرە) لەهاوینی ئەمساڵدا بەڕێوە چوو، کە تێیدا ٧٠٠ ئەندامی ئەو كانوونە لەو گەڵاڵەیە كەڵكیان وەرگرتبوو.
\"18476.jpg\"

\"18475.jpg\"

\"18473.jpg\"

\"18474.jpg\"

\"18477.jpg\"

\"18479.jpg\"

\"18480.jpg\"

\"18478.jpg\"

\"18481.jpg\"