رێوڕەسمی بیر ئانینی مامۆستا هێمن لە شاری ئیسلام ئاباد پێشی پێگیرا
03:28 - 28 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری ئیسلام ئابادی سەربە کرماشان پێشی بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یاد و بیر ئانینی مامۆستا هێمن گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە بە هاوکاریی کۆمەلێک لە چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی شاری ئیسلام ئابادی کرماشان رێوڕەسمێک بۆ یاد و بیر ئانینی مامۆستا هێمن بەڕێوە بەڕێوە بچێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارەوە پێشی پێ گیرا.
هەروەها چەندین شاعیر و کەسایەتی ئەدەبی و هونەریی پارێزگای کرماشان ئامادەیی خۆیان بۆ خوێندنەوەی شێعر و وتار لەسەر کەسایەتیی ئەدەبی مامۆستا هێمن لەو رێوڕەسمەدا دەربڕیبوو.
بڕیار بوو ئەو رێوڕەسمە لە ٢٧مین ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا هێمندا لە شاری ئیسلام ئاباد و لە تالاری شارەوانی لە کاتژمێر ٤ هەتا ٦ی سەرلە ئێوارێ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بەرێوە بچێت.
سهید محهممهد ئهمین شێخولئیسلامی ناسراو به هێمن کوڕی سهید حهسهنی موکری لە بههاری ساڵی ١٣٠٠ی ههتاوی له گوندی لاچینی سهر به شاری مەهاباد لە دایک بووە و رێکەوتی٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاویدا ماڵئاوایی لە ژیانی کوردووە و لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی ئەو شارە بە خاک سپێردراوە.